کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانیا و سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ر به ڕوسیا له شاری منسک پایته‌ختی بێله‌ڕوس کۆنابنه‌وه هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ڕێکی تری وت‌ووێژیان هه‌بێت.
کاربه‌ده‌ستانی بێله‌ڕوس ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایانگه‌یاند وه‌ستانێک هه‌یه له دانوستاندنه‌کاندا به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی تریان نه‌داوه له‌سه‌ر هۆکاره‌کانی دواخستنی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ و هێشتاش ئاشکرا نییه ئایا دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ وتووێژه‌کان ده‌کرێن یان نا.
وتووێژه‌کانی نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانیا و سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ر به ڕوسیا هیچ به‌ره‌وپێشچونێکی ئه‌وتۆی به خۆوه نه‌بینیوه بۆ کۆتاییهێنان به هه‌شت مانگه‌ی قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا.
له زاری ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه گوتراوه ته‌نها شتێکی به‌رچاو له‌م وتووێژانه‌ی بێله‌ڕوسدا ڕێکه‌وتن بووه له‌سه‌ر شێوازی ئاڵوگۆڕکردنی دیله‌کان که ژماره‌یان نزیکه‌ی 400 که‌س ده‌بن.
هه‌وڵه‌کانی ئاشتی به به‌شداری کاربه‌ده‌ستانی ڕوسیایی بووه و هه‌روه‌هاش کاربه‌ده‌ستانی ڕێکخراوی ئاسایشی و هاوکاری ئه‌وروپا.