له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵگه له ئارادان که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فڕۆکه جه‌نگیه‌که‌ی شانشینی ئوردونیان نه‌خستۆته خوارێ، وه‌ک پێشتر ئه‌و ڕێکخراوه توندڕه‌وه ڕایگه‌یاندبوو.
شانشینی ئوردن ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕ ده‌کاته‌وه بۆ دڵنیابوون له ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی که‌وتۆته ده‌ست توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه پاش تێکشکانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی فڕۆکه‌که‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ی سوریادا که له‌ژێر کۆنترۆڵی توندڕه‌واندایه.
ژه‌نه‌راڵ مه‌شعه‌ل ئه‌لزبن له حکومه‌تی شانشینی ئوردن ده‌ڵێت "له ئێستادا به‌م زانیاریه که‌مانه‌وه پێم وایه ده‌توانین بڵێین که حکومه‌تی ئوردون هه‌موو هه‌نگاوێکی پێویست ده‌گرێته به‌ر بۆ دڵنیابوون له ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه ئوردنیه‌که و گێڕانه‌وه‌ی بۆ ئوردن و بۆ ناو خێزانه‌که‌ی."
ژه‌نه‌راڵ لیۆد ئۆستن که سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات دژی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و له سوریا، به توندی ئیدانه‌ی ده‌ستگیرکردنی فڕۆکه‌وانه ئوردونیه‌که‌ی کردووه و ده‌شڵێت پشتیوانی له هه‌موو هه‌وڵه‌کان ده‌کرێت بۆ ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌که.
مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه، یه‌که‌م فڕۆکه‌وانه له هێزی هاوپه‌یمانان ده‌ستگیربکرێت.