موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردسـتان هۆشداری به حکومه‌تی تورکیا دا که ڕه‌نگه له مانگی شه‌ش شه‌ڕ ده‌سـتپـێـبکاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و پـرۆسه‌ی ئاشـتی به‌ره‌و پـێشه‌وه نه‌چێت.
قه‌ره‌یلان ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆژنیوز دابوو و ڕه‌خنه‌ی له پارتی ئاکه‌په‌ی ده‌سه‌ڵاتدار گرت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت جارێـکی دیکه وه‌کو سـاڵی 2011 به‌ڵێن بدات و جێبه‌جێی نه‌کات. گوتی" ئێمه مێژوو دووباره ناکه‌ینه‌وه و ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ین."
پاشان هۆشداری به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا و پارتی ئاکه‌په دا که هه‌رچی زووه هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی پـرۆسه‌ی ئاشتی بنێن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به واتای شه‌ڕه و حکومه‌تی تورکیا ده‌یه‌وێت له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان شه‌ڕ له دژی په‌که‌که ڕابگه‌یه‌نێت. گوتیشی په‌که‌که پـێش حکومه‌تی تورکیا شه‌ڕ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد تورکیا خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده‌ده‌کات و بنکه‌ی له‌شکری دروسـتده‌کات.
یاڵچن ئاکدۆغان جێگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌خنه‌ی له‌م تێبینیـیانه‌ی قه‌ره‌یلان گرت و به نادوروست له قه‌ڵه‌می دا و گوتی له کاتێـکی ناگونجاودا ئه‌م لێدوانانه‌ی داوه.