وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت گه‌وره دیپـلۆماتێـکی وڵاته‌که‌ی و باڵیۆزی سوریا تاووتوێی شیانی سازکردنی وتووێژ ئاشتی نێوان حکومه‌تی سوریا و ئۆپـۆزسیۆنیان کردووه.
وه‌زاره‌ته‌که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گوتی میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ڕیاز حه‌داد باڵیۆزی سوریا کۆبووه‌ته‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی هه‌وڵه ئاشتیـیه‌کان بۆ گه‌یشتن به ڕێـکه‌وتنێـکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا، به تایبه‌تی پـشـنیاری ڕووسیا بۆ میوانداریکردنی دانوسـتاندنی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کاندا. وه‌زاره‌ته‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌کرد که‌ی شیانی هه‌یه ئه‌و وتووێژانه‌ی ڕووسیا پـێشـنیاری ده‌کات سازبکرێن.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئنته‌رفاکس له زاری حه‌داده‌وه بڵاویکرده‌وه که گوتویه‌تی تاووتوێی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌رده‌وامه و هێشـتا هیچ ڕۆژێـک بۆ سازکردنی ئه‌م وتووێژانه‌ی باسی ده‌که‌ن ده‌سـتنیشان نه‌کراون.
جێی ئاماژه‌ی ڕووسیا که به‌رده‌وام له ته‌واوی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا پشـتگیری حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دی کردووه، له‌م دوایـیانه پـێشـنیاری کردووه به‌بێ هیچ مه‌رجێـک وتووێژی ئاشتی له نێوان حکومه‌ت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سـازبکرێت.