کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن پشـتڕاستی ده‌که‌نه‌وه فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی خۆیان له پارێزگای ڕققه‌ی ژێر ده‌سـتی داعش له سوریا که‌وتووه‌ته خوارێ و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ده‌سـتگیرکراوه.
له‌شکری ئوردن ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کیدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی داعش و ئه‌وانه‌ی پشـتیوانی لێده‌که‌ن به‌رپـرسن له سه‌لامه‌تی گیانی فڕۆکه‌وانه‌که.
داعش ڤیدیۆی ده‌سـتگیرکردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی بڵاوکردووه که ناوی مه‌عاز یوسف ئهلکهساسبهیه (معاذ يوسف الكساسبة) ، له ڤیدیۆکه‌دا نووسرابوو به‌دیلگرتنی فڕۆکه‌وانێـکی ئوردنی هه‌ڵگه‌ڕاوه له ئاین.
یوسفی باوکی فڕۆکه‌وانه‌که بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند قسه‌ی کردووه و گوتویه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی ئوردن په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵدا کردووه و پـێی ڕاگه‌یاندووه هه‌وڵی ڕزگارکردنی کۆڕه‌که‌ی ده‌ده‌ن و شا عه‌بدوڵڵا به‌خۆی به دواداچوونی بۆ ده‌کات و ژیانی کوڕه‌که‌یانی لا گرنگه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌که‌م فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانانه بکه‌وێته خوارێ له‌وه‌تای هه‌ڵمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ده‌سـتیپـێـکردووه.