Accessibility links

ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا: دڵشاد عومه‌ر کاکی

  • Balen Salih

دڵشاد عومه‌ر کاکی

دڵشاد عومه‌ر کاکی

یه‌کێک له‌ پرسیاره‌کانی به‌رده‌وام له‌ سه‌رده‌م و قۆناغه‌ جیاوازه‌کانی شیعردا دێنه‌ ئاراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا که‌سی شاعیر به‌ وشه‌کانی وێنه‌یه‌ک ده‌کێشێت؟

ئه‌وه‌ی زۆرێک له‌ ڕه‌خنه‌گران له‌سه‌ری کۆکن، شیعر به‌شێکه‌ له‌ کارکردنێکی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیریدا و هه‌ر لێره‌شه‌وه‌یه‌ وێنه‌ شیعریه‌کان ده‌بنه‌ به‌شێکی گرنگ له‌ فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا.

له‌ شیعردا زۆر و بۆری نوسین گرنگ نییه‌ هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چی ده‌نوسیت و بۆ ده‌ینوسیت. هه‌ربۆیه‌شه‌ مه‌رج نییه‌ کاتێک شاعیرێک که‌م ده‌نوسێت و ناکه‌وێته‌ هه‌ڵپه‌ی بڵاوکردنه‌وه به‌و مانایه‌ بێت شاعیرێکه‌ کاریگه‌رییه‌کی که‌می هه‌یه‌.

دڵشادی عومه‌ر کاکی یه‌کێکه‌ له‌و شاعیرانه‌ی که‌م ده‌نوسێت، وه‌لێ هه‌رجارێک که‌ به‌رهه‌مێکی نوێی خۆی ده‌خاته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌رانی هه‌ست به‌ جیاوازیه‌ک ده‌که‌یت له‌ نێوان ده‌قه‌کانیدا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دروسته‌ که‌ بڵێین ئه‌م شاعیره‌مان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدایه‌ و له‌ ڕێدایه‌ بۆ گه‌یشتن و ئاشنابوونی زیاتر به‌ شیعر.

به‌ده‌ر له‌ زمانه‌ شیعریه‌که‌ی، دڵشاد به‌رده‌وام جۆره‌ وێنه‌یه‌کی شیعریمان پێشکه‌ش ده‌کات که‌ یاریه‌کی نه‌رم له‌گه‌ڵ بینایی و هه‌سته‌کانی تریشدا ده‌کات.

وێنه‌ی شیعری له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ و ده‌توانم بڵێم له‌ ژیاره‌ جیا جیاکانیشدا تا ئێستاش گرنگترین به‌شی ژانری شیعر پێکده‌هێنن.

شیعر لای دڵشادی عومه‌ر کاکی وازیکردنێکی هۆشیارانه‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ زماندا و شیعر ناکاته‌ به‌شێک له‌ به‌رنامه‌ ڕێژیی زمانه‌وانی و له‌ سنوری وێنه‌یه‌‌کی باوی شیعریشدا نایهێڵێته‌وه، به‌ڵکو هه‌ردوکیان ئاوێزانی یه‌کدی ده‌کات و به‌رگێکی ئیستاتیکایی جوانی پێده‌به‌خشێت و له‌ خه‌یاڵێکی ساده‌وه‌ ده‌یانکاته‌ هونه‌رێک بۆ نومایشت کردن. ‌

چۆن ده‌توانین شیعر بکه‌ینه‌ ئه‌و ژیاره‌ی له‌ ژێر سایه‌یدا هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ تاوێک ئاسوده‌یی به‌ ڕۆحی ماندومان ببه‌خشێت؟

ئایا کاتێک (دڵشادی عومه‌ر کاکی) شیعر ده‌نوسێت، باس له‌ ئه‌ندێشه‌کانی خۆی ده‌کات و له‌وێوه‌ په‌یامی خۆی ده‌نێرێت بۆمان؟

پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌نده‌ران وچییان به‌ دڵشادی شاعیر به‌خشیوه‌ و چیشیان لێ سه‌ندۆته‌وه‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسی تریش له‌ ده‌قی به‌رنامه‌ی (ژیان له‌ فه‌رهه‌نگدا) یه‌:

XS
SM
MD
LG