Accessibility links

ناکۆکى لە نێوان چەکدارە شیعەکانى کەرکوک و بەرپرسەکانیاندا دروست دەبێت


بەرپرسێکى کورد لە ناوچەى تازە خورماتووى سەر بە پارێزگاى کەرکوک ، ئاشکرایدەکات کێشە لە نێوان چەکدارە شیعەکان و بەرپرسەکانیاندا لە ناوچەى کەرکوک دروستبووە، دەڵێت"چەکدارە شیعەکان رۆژانە لە کۆبوونەوەدان بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانیان."

دواى کۆنترۆڵکردنى ئامرلى و ناوچەکانى خۆراواى کەرکوک لەلایەن داعشەوە ، هێزێکى گەورەى شیعى لە ناحیەى تازە خورماتوو جێگیرکراوە کە ئەو هێزە لە ژێر ناوى حەشدى شەعبیدا شەرى داعش دەکات.

عەمید سۆران جەلال بەڕێوەبەرى پۆلیسى بەرگرى و فریاکەوتنى ناحیەى تازە خورماتوو، ئاماژەبەوەدەکات زۆربەى بەرپرسانى ئەو هێزە شیعیەى لە ناحیەى تازە خورماتوو جێگیرکراون تورکمانن و سەر بە بەرەى تورکمانین ، بەڵام چەکدارەکانیان لە ڕووى مەزهەبەوە شیعەن، دەڵێت"کارکردنى بەرپرسەکان بۆ بەرژەوەندى بەرەى تورکمانى ، چەکدارە شیعەکانى توڕە کردووە و کێشە لەنێوانیاندا دروستبووە، بۆیە رۆژانە لەکۆبونەوەدان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانیان".

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمه‌ریکا، چەکدارەکانى حەشدى شەعبى لە ناوچەى تازە خورماتوو هەرچەندە لەلایەن حکومەتى عێراقیەوە پشتیوانى دەکرێن ، بەڵام چەکى پێویستیان پێ نیـیە و چەند رۆژێک لەمەوبەر هێزى پێشمەرگە برێک چەک و تەقەمەنى پێداون.

حەمید گلى پسپۆرى بوارى ئەمنى لە کەرکوک، هۆشدارى دەداتە بەرپرسانى کورد لەکەرکوک لەبەرانبەر ئەو هێزە شیعیەى کە هێنراونەتە تازە خورماتوو ، دەڵێت"ئەو هێزە پلانى هێرشکردنە سەر داعش و کۆنترۆڵکردنەوەى ناوچەى بەشیریان هەیە ، سەرگرتنى ئەم کارەشیان بە واتاى گەمارۆدانى کەرکوک دێت".

دروستکردنى هێزێکى چەکدار لە تورکمانە شیعە مەزهەبەکانى کەرکوک لەلایەن حکومەتى عێراقەوە کە ئەو هێزە لە ژێر ناوى حەشدى شەعبى دا کاردەکەن ، مەترسى ئەوەى دروستکردووە کەدواى کۆتایى هاتنى شەرى داعش، حکومەتى ناوەندى ئەو چەکدارانە بۆ دژایەتى کورد بەکار بهێنێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:45 0:00

XS
SM
MD
LG