وه‌زیری نه‌وتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خۆی که‌م ناکاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و نرخی به‌رمیلێـک نه‌وت بگاته 20 دۆلار.
عه‌لی ئه‌لنعێمی که به‌شداری کرد له کۆنگره‌ی ده‌یه‌می وزه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ئه‌بو زه‌بی پایته‌ختی ئیماراتی عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ی بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ئابوری (Middle East Economic Survey) ڕاگه‌یاند و گوتی ڕه‌وا نیـیه وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێـکخراوی ئۆپـیک به ته‌نها به‌رهه‌می نه‌وتیان که‌م بکه‌نه‌وه به‌ڵام وڵاته‌کانی دیکه نا. گوتیشی گرنگ نیـیه نرخی به‌رمیلێـک نه‌وت بگاته 50 دۆلار یان 40 یاخود 20.
پاشان داکۆکی کرد له بڕیاری مانگی ڕابردووی ئۆپـیک بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گشتیـیان وه‌کو خۆی که 30 ملیۆن به‌رمیل نه‌وته له ڕۆژێـکدا و 9.6 ملیۆن به‌رمیلی هی سعودیـیه‌یه.
ئه‌م بڕیاره‌ی ئۆپـیک وه‌های کرد زیاتر نرخی نه‌وت بێته خوارێ و ئاکامی خراپـی به‌سه‌ر ئابوری کۆمه‌ڵێـک وڵات‌دا هه‌بێت که له ئێستادا قه‌یرانی ئابوریـیان هه‌یه، له‌وانه عێراق و ئێران.