گوته‌بێژێـکی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوجه‌ی سـاڵی داهاتووی په‌سه‌ندکردووه و ئێسـتا ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان کراوه تاوه‌کو ڕه‌زامه‌ندی کۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
ڕافید جبوری ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند بوجه‌ی سـاڵی 2015 بڕیاری له‌سه‌ر دراوه 123 ترلیۆن دینار بێت واته (105.48 ملیار دۆلار)، به‌ڵام له ئێستا 23 ترلیۆن دینار که‌می هه‌یه.
په‌سه‌ندکردنی بوجه‌که به ده‌سـتکه‌وتێـکی حکومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی داده‌نرێت به به‌راورد به حکومه‌ته‌که‌ی پـێشـووی نوری مالیکی که به‌هۆی ناکۆکی سیاسی نه‌یتوانی بوجه‌ی 2014 په‌سه‌ند بکات.
جبوری گوتی بوجه‌که له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه دانراوه که نرخی نه‌وت 60 دۆلار بێت.
جێی ئاماژه‌یه عێراق چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی خاوه‌ن نه‌وته له جیهان و نزیکه‌ی 143 ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ژێر خاکه‌که‌یایه‌تی و 95% ی داهاته‌که‌ی له‌و نه‌وته‌یه، بۆیه به دابه‌زینی نرخی نه‌وت کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ئابوری و باری دارایی ده‌بێت. له مانگی شه‌شه‌وه هه‌تا ئێسـتا نرخی نه‌وت نیوه بووه و گه‌یشـتووه‌ته 55 دۆلار بۆ به‌رمیلێـک.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه.