چوونه سه‌ره‌وه‌ێ ژماره کوشتنی رۆژنامه‌وانان له جیهان
گرۆپێکی ئازادی رۆژنامه‌وانی ده‌ڵێت به‌لای که‌م له ماوه‌ێ ئه‌مساڵدا 60 رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر کاردا کوژراوون، که رۆژنامه‌وانه نێۆنه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌شی هه‌ره زۆریانن.
کۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌وانانی بنکه نیۆیۆرک له راپۆرتی ساڵانه‌یدا که ئه‌مرۆ سێشه‌ممه بڵاوبوه‌ته‌وه کوشتنی رۆژنامه‌وانانی له 21 وڵات‌دا بۆ ساڵی 2014 تۆمار کردووه.
راپۆرته‌که باس له‌وه ده‌کات که به زۆری رۆژنامه‌وانه خۆجه‌ییه‌کان کراونه‌ته ئامانج، به‌ڵام 23% ئه‌وانه‌ی کوژراوون رۆژنامه‌وانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانن.
له به‌راوورد کردندا بۆ تۆمارکراوه‌کانی کۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌وانان بۆ ساڵی 1992 رۆژنامه‌وانانی خۆجه‌یی 90% کوژراوه‌کان بووونه.
سوریا تا ئێستا هه‌ره مه‌ترسیترین شوێنه بۆ رۆژنامه نووسان.
کۆمیته‌که ده‌ڵێت ساڵی 2014 هه‌ره کوشندده‌ترین ساڵ بوه بۆ رۆژنامه نووسان.
راپۆرته‌که ده‌ڵێت 43% ی ئه‌وانه تیرۆر کراوون و 38% له کاتی شه‌ر وه یاخود ئاگر به‌سدا کوژراوون.