تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجزیره‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند به شێوه‌یه‌کی کاتی په‌خشی هه‌ردوو که‌ناڵی خۆی "الجزيرة مباشر" و " الجزیرة مباشر مصر" له کار ڕاده‌گرێت.
تۆڕی جه‌زیره ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌م دوو که‌ناڵه بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی په‌خشه‌کانیان ڕاده‌گیرێن هه‌تا ڕه‌وشێـکی گونجاو دێته ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له قاهیره‌وه په‌خش ده‌سـتپـێبکاته‌وه.
به‌یانـنامه‌که جه‌ختی له‌وه کرد که‌ناڵی " الجزیرة مباشر مصر" جارێـکی دیکه وه‌کو که‌ناڵێـکی میسری ناناسرێت، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ که‌ناڵی "الجزيرة مباشر" یه‌ک ده‌گرێت و ده‌بێته "الجزيرة مباشر العامة" واته جه‌زیره‌ی ڕاسته‌وخۆی گشتی.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م دوو که‌ناڵه به‌وه تاوانبارکراون که لایه‌نگریـیان له کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی میسر کردووه و ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن هۆکاری زۆر له نائارامی و ئاژاوه‌کانی نێو وڵاته‌که‌یان بوون.
پـێده‌چێت ئه‌م بڕیاره ئه‌نجامی باشبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان میسر و قه‌ته‌ر بێت که دوو ڕۆژ به‌ر له‌م به‌یانـنامه‌یه عه‌بدول فه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی میسر چاوی به محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال ثانی نێردراوی قه‌ته‌ر که‌وت به ناوبژیوانی سعودیـیه.