Accessibility links

سه‌لاح عه‌باسی: ئێران ده‌یه‌وێت له‌ کێشه‌ی داعش که‌ڵک وه‌ر بگرێت

  • Jani Diylan

Salah Abbasi

Salah Abbasi

سه‌لاح عه‌باسی: ئێران ده‌یه‌وێت له‌ کێشه‌ی داعش که‌ڵک وه‌ر بگرێت

دیاره‌ له‌ ژوور و رێره‌وه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام به‌ دووای پێناسه‌یه‌کی ووردتردان بۆ ووشه‌ی تیرۆریسم و ئێران یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دایه‌.

سه‌لاح عه‌باسی لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من پێیم وایه‌ باڵێک له‌ حکومه‌تی ئێران خوازیاری ئاساییکردنه‌وه‌ی ناوبانگی ئێرانه‌ له‌ بواره‌کانی جۆرا و جۆردا به‌ تاێبه‌ت له‌ بواری مافه‌کانی مرۆڤ و تیرۆریسمدا، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و کێشانه‌ له‌ په‌ێوندی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا ببینین. سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاره‌کانی نوێنه‌ری ئێران له‌و کۆبونه‌وانه‌دا‌ ده‌لێت چاوه‌روانیه‌کی زۆر ناکردرێت، ئه‌وه‌ نیشاندانی کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی باڵه‌کانی حکومه‌ته‌ له‌ ناو ئێراندا، باڵێک ده‌یه‌وێت بڵێ که‌ ئیسلامی تالیبان په‌ێوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، واته‌ ئیسلامی خومه‌ێنی یا ئیسلامی مسباح و خامه‌نه‌یی و یه‌زدی که‌ به‌ بروای من شێوه‌یه‌کی شیعه‌ی هه‌مان ئیسلامی تالیبانه،‌ جیاوازه‌. کاک سه‌ڵاح ده‌شڵێت ئه‌وان هه‌ر وه‌ها دیانه‌وی که‌ڵک له‌ کێشه‌ی داعش وه‌ربگرن که‌ ئێران خۆێ وه‌کو هێزێکی دژ به‌ تیرۆریسم لای ئه‌مه‌ریکا پێیشان بدات و که‌ڵک له‌وه‌ وه‌ربگرێت".

XS
SM
MD
LG