Accessibility links

سالار مه‌حمود: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رچاوه‌ بێت بۆ زانیاریه‌کان

  • Jani Diylan

 سالار مه‌حمود

سالار مه‌حمود

سالار مه‌حمود: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌رچاوه‌ بێت بۆ زانیاره‌کان

دیاره‌ بۆ گه‌لی کورد رزگارکردنی هه‌ر پارچه‌ خاکێکی په‌یام و نووچه‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ره‌، به‌و پێیه‌ی زۆر جار ئه‌و شتانه‌ی له‌ باره‌ی شه‌ری دژ به‌ داعش بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌ جیاوازیه‌کی زۆریان هه‌یه‌. مرۆڤ ده‌بێت چ سه‌رچاوه‌یه‌ک بکاته‌ بنه‌ما بۆ زانیاریه‌کانی؟

سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"دیاره‌ ئه‌مرۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ قوناغێکی زۆر نوێدا تێده‌په‌رێ به‌ تاێبه‌تی دووای هه‌ره‌شه‌کانی داعش، کوردستان که‌وتوه‌ته‌ قوناغێکی تازه‌وه‌، رێبه‌راتی به‌ره‌یه‌ک ده‌کات دژ به‌ مه‌ترسیدارترین گروپی تیرۆریستی که‌ به‌ داعش ناسراوه‌ و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ رێبه‌رایه‌تی ئه‌و شه‌ره‌ ده‌کات، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م سه‌وداکردنانه پێویسته‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بکرێت. کاک سالار سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری گه‌ریلاکانی به‌شه‌کانی تری کوردستان ده‌ڵێت کاتێک من باسی پێشمه‌رگه‌ ده‌که‌م مه‌به‌ستم شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌ و هه‌په‌گه‌یه‌، مه‌به‌ستم هێز و پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باکوری کوردستانه‌ بۆیه‌ لای من ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ وه‌کو ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوردستان هه‌موو هێزه‌کان ئه‌گرێته‌وه‌. کاک سالار ده‌شڵێت کاتێک قسه‌ له‌سه‌ر به‌شداری ئه‌کرێت هێزه‌کانی رۆژئاوا و باکور هاوکاری باشور بوون له‌ کرکوک، مه‌خمور، شه‌نگال، زومار، ره‌بیعه‌، له‌ جه‌له‌ولا و له‌ هه‌موو شوێنه‌کانی تر که‌م و زۆر رۆڵیان هه‌بوه‌".

XS
SM
MD
LG