Accessibility links

به‌ختیار شاره‌زووری: شه‌نگاڵ خاڵی ده‌سپێکردنه‌ بۆ ڕزگارکردنی شاری مووسڵ.

  • Wrya Kalle

له‌کاتێکدا هیزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی له‌ناوچه‌ی شه‌نگال له‌پێشڕه‌ویدایه‌ و سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی ئازادکردنی ئه‌وشاره‌ی ڕاگه‌یاند، چه‌کدارانی داعش له‌بێجی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی حکو‌مه‌تی عێراق شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌که‌ن و هه‌واڵی پێشڕه‌ویان هه‌یه‌.

نووسه‌ر و چاودێری سیاسی به‌ختیار شاره‌زووری بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: ئازادکردنی شه‌نگال به‌رده‌وامیی ئه‌وسه‌رکه‌وتنانه‌یه‌ کورد له‌ کۆبانی و جه‌له‌ولا به‌ده‌ستی هێنا، هه‌روها هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌خاته‌وه‌ ناو ستراتیجیه‌تی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش.

ده‌شڵێت: ڕاگایاندنه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌چیای شه‌نگاڵه‌وه‌ په‌یامێکه‌ بۆ هه‌موو جیهان دواکۆتا خاڵی به‌رگریکردن له‌خاکی کوردستان ڕزگارکرا و ئێمه‌ش ئاماده‌ین هاریکاری هێزه‌کانی عێراق بکه‌ین و بچینه‌ چوارچێوه‌ی ستراتیجی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ له‌سه‌روو هه‌موویشایانه‌وه‌ ستراتیجیه‌تی سه‌ربازیی ئه‌مریکا.

سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری به‌شداری هیزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕزگارکردنی ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ده‌که‌وێته‌ سه‌ر بڕیاری هاوپه‌یمانان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنی پێشووی سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما که‌ ووتی ئێمه‌ له‌ده‌رکردنی داعش له‌عێراق به‌رده‌وام ده‌بین، ئه‌مه‌ ئامژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کورد له‌پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی ناوچه‌کانی که‌ی عێراق له‌داعش به‌شێکی گرنگ ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG