Accessibility links

مه‌م قانع: من له‌و که‌سانه‌م که‌ دید و بۆچوونم باش نییه‌ له‌سه‌ر میدیای کوردی

  • Jani Diylan

Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع

Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع

مه‌م قانع: من له‌و که‌سانه‌م که‌ دید و بۆچوونم باش نییه‌ له‌سه‌ر میدیای کوردی

سه‌باره‌ت به‌ رۆماڵکردنی شه‌ری هێزه‌ کوردیه‌کان دژ به‌ رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) روانینی جۆرا و جۆر هه‌یه‌.

رۆژنامه‌وان مه‌م بورهان قانع له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ببه‌ داخه‌وه‌ من له‌و که‌سانه‌م که‌ دید و بۆچوونم باش نییه‌ له‌سه‌ر میدیای کوردی، یان پێیم وایه‌ له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ نووسی کوردی دا ناوه‌ندێکی میدیایی پرۆفیشناڵ نابینمه‌وه‌ که‌ ڕه‌چاوی کۆێ بنه‌ما و پرینسیپه‌کانی پرۆفیشناڵ بوون بکات. کاک مه‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ناوه‌نده‌کانی میدیا سه‌ودا کردنیان له‌گه‌ڵ رووداوه‌کاندا بابه‌تیانه‌ نیه‌ وه‌ به‌رپرسیارانه‌ نییه‌، که‌ هه‌ندێ جار زانیاریگه‌لێکیان بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ که‌ به‌ خراب شکاوه‌ته‌ سه‌ر وه‌کو پێی ده‌ووترێ " ئاساێشی نه‌ته‌وه‌یی" که‌ ئه‌مه‌ یه‌کێک له‌و ره‌خنانه‌یه‌ به‌ رووی میدیا ده‌درێته‌وه‌ که‌ ڕه‌چاوی به‌رپرسیاره‌تی و خه‌مه‌ نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌مه‌ نیشتمانیه‌کانیان نه‌کردووه‌. کاک مه‌م هه‌ر وه‌ها داوای هه‌موارکردنی یاسای رۆژنامه‌وانیه‌ به‌ مه‌رجێک له‌ خزمه‌ت داوخوازیه‌کانی رۆژنامه‌ نووساندا بێت و له‌و بروایه‌دا نییه‌ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ئیراده‌‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت بۆ چاکردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری".

XS
SM
MD
LG