Accessibility links

هوشه‌نگ یونسی: رێز گرتن له‌ که‌سایه‌تیه‌کانمان، رێز گرتن له‌ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌تیمانه‌

  • Jani Diylan

Houshang Sna

Houshang Sna

هوشه‌نگ یونسی: رێز گرتن له‌ که‌سایه‌تیه‌کانمان، رێز گرتن له‌ سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌تیمانه‌

له‌ ئێوارانی 20/12/2014 و له‌ شاری ئۆسلۆ به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ستایش و رێزگرتن له‌ دکتۆ حوسه‌ێن خه‌لیقی به‌رێوه‌ ده‌چێت.

دکتۆر حسێن خه‌لیقی: به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاواو ڕوسیا و چینیش له‌وه‌دایه‌ ئێران به‌م باره‌ی ئێستایه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌

دکتۆر حسێن خه‌لیقی: به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژئاواو ڕوسیا و چینیش له‌وه‌دایه‌ ئێران به‌م باره‌ی ئێستایه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌

هوشه‌نگ یونسی چالاکی کاروباری سڤیل و یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" دکتۆر خه‌لیقی بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ یه‌کێک له‌ زانایان و مامۆستای زانکۆ بوه‌، هه‌ر وه‌ها که‌سایه‌تیه‌کی ناسراوه‌ و خاوه‌نی بیرۆکه‌یه‌کی سیاسی و میژوویه‌کی پر له‌ خه‌بات و تێکۆشانی علمی و ئه‌ده‌بی و سیاسیه‌ و که‌سێکه‌ شایه‌سته‌ی ئه‌م کۆر و رێزگرتنه‌یه‌. کاک هوشه‌نگ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت که‌سانێک که‌ له‌ نزدیکه‌وه‌ دکتۆر خه‌لیقی ده‌ناسن و ئه‌رزش و به‌هایه‌ک به‌ کاره‌کانی ده‌ده‌ن له‌م کۆره‌دا بانگهێشت کراوون. کاک هۆشه‌نگ ده‌شڵێت ئه‌مه‌ په‌یامێکه‌ بۆ رێز گرتن له‌ سامانی علمی و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌کمان".

XS
SM
MD
LG