پۆلیسی سوید ڕاده‌گه‌ێنێت ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو له ناوچه‌یه‌کی فره‌نه‌ژادی شاری مالمۆ سێهه‌م گه‌وره‌ترین شاری سوید ڕوویدا.
وته‌بێژی هێزه‌کانی پۆلیس لیندا پلیم ده‌ڵێت هیچ که‌س له ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی شه‌ممه بریندار نه‌بووه که له ناوچه‌ی ڕۆسنگارد ئه‌و شوێنه‌ی زۆربه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی خه‌ڵکی عێراق، کۆسۆڤۆ، بۆسنیا و لوبنانن ڕوویداوه.
یه‌کێک له ئۆتۆمبێله‌کان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌ک ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وی تریش له شوێنێکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل له نزیک ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م.
تا ئێستا ڕوون نییه کێ به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کان و ڕوونیش نییه ئایه هه‌ردوو ڕووداوه‌که په‌یوه‌ندی به یه‌که‌وه هه‌بووه یان نا.