دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌م دوایانه له‌بازاره‌کانی جیهاندا چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌کی بۆکرا له‌وانه ئێران ئه‌ڵیت ئه‌مه پلانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تی له‌ڕێکخراوی ئۆپیک، مه‌به‌ستیان له‌م دابه‌زینه شێواندنی ئابووری ئێران و ڕووسیایه.
نووسه‌ر و چاودێری سیاسی دکتۆر چیا عه‌باس دانیشتووی ووڵاتی هۆڵه‌ندا له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: بۆرووسیا زۆر گرانه و کاتێکی زۆری ئه‌وێت کێڵگه‌ی نوێ بدۆزێته‌وه و بیخاته گه‌ڕ و نه‌وت به‌رهه‌م بێنیت، هه‌روه‌ها سعودیه تا کۆتایی ناتوانێت له‌و به‌رهه‌مه‌ی له‌ئیستادا زیادی کردوه به‌رده‌وام بێت، هه‌رخۆشی ڕایگه‌یاندوه له‌داهاتوودا ڕایه‌گرێت و که‌می ده‌کاته‌وه و کێڵگه نه‌وتیه نوێکان ناخاته‌گه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی گران له‌سه‌ری ده‌که‌وێت.
دکتۆر چیا ده‌شڵیت پسپۆڕان پێشبینی ده‌که‌ن بۆ داهاتوو ئه‌مریکا تا ساڵی 2020 ببێت به‌یه‌که‌م ووڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له‌جیهاندا.
سه‌باره‌ت به‌کاریگه‌ری دابه‌زینی نه‌وت له‌سه‌ر ئێران ده‌ڵیت: ئه‌گه‌ر ئێران بوودجه‌ی له‌سه‌ر نرخێکی خه‌مڵێنراو به 100 دۆلار بۆ به‌رمیلێک دانابێت و نه‌وت له%50 نرخی دابه‌زێ، ئه‌مه بۆ وه‌ک وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک ئێران کێشه‌ی ئابوه‌ری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه کاریگه‌ری زۆرئه‌بێت.