Accessibility links

پـێشمه‌رگه‌ گه‌یشته‌ شه‌نگال

  • ئه‌میر گۆران

Peshmerga

Peshmerga

هێزێـکی گه‌وره‌ی پێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و خۆبه‌خشانی ئێزیدی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق گه‌یشتنه‌ ناو شاری شه‌نگال و هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕی قورس به‌رده‌وامه‌.

ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ ناوچه‌ی موسڵ له‌ به‌رنامه‌کانی ڕاسته‌وخۆی ڕادیۆ له‌ کاژمێر 5 ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی کوردسـتان گوتی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ به‌ پاڵپشـتی فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌ و له‌ پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ هێرشی فراوان له‌ چوارڕیـیان عوێناته‌وه‌ ده‌سـتیپـێـکرد و سه‌ره‌تا چه‌ند گوندێـکی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئازادکران و پاشان هێزه‌کان به‌ره‌و شه‌نگال به‌ڕێکه‌وتن.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌میر گۆران له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG