Accessibility links

هێمن سه‌یدی: بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ره‌ی یه‌کگرتوو بانگه‌وازێکی ئازایانه‌ و بوێرانه‌یه‌

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

هێمن سه‌یدی: بانگه‌وازه‌که‌ی به‌ره‌ی یه‌کگرتوو بانگه‌وازێکی ئازایانه‌ و بوێرانه‌یه‌

به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ تاران بانگه‌وازێکیان بۆ یه‌کگرتن و ئاشتی بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ و به‌ هیوای به‌ ده‌نگه‌وه‌ هاتنی بانگه‌وازه‌که‌یاندان له‌ لایه‌ن پارت و لایه‌نه‌ کوردیه‌کانه‌وه‌ .

به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد

به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد

لێکۆله‌ر هێمن سه‌یدی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌وازه‌ ده‌ڵێت" به‌ له‌به‌ر چاووگرتنی ئه‌وه‌ی ئه‌و بانگه‌وازه‌ له‌ ناوخۆێ وڵاته‌وه‌یه‌ و له‌ هه‌لومه‌رجێکی چه‌ق به‌ستۆێ سیاسی ئه‌و بانگه‌وازه‌ راگه‌یندراوه‌ کارێکی زۆر بوێرانه‌ و ئازایانه‌یه وه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ ئه‌بێ ببیسترێت و به‌ گرنگیه‌وه‌ وه‌ربگێردرێت هه‌م له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ وه‌ ‌هه‌م له‌ لایه‌ن پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کانه‌وه، وه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ ئه‌و هێمایه‌ نه‌بینن ه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ نه‌بیستن له‌ داهاتوودا به‌ زیانیان ده‌گه‌رێته‌وه‌‌. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وان روویان له‌ هه‌ردوو لا کردووه‌، له‌ لایه‌ک باس له‌ گرنگی پێکه‌وه‌ هاوکاری هێزه‌ دیموکرات و پێشکه‌وتوو خوازه‌کان ده‌که‌ن، له‌ لایه‌کی تر روو له‌ ده‌سه‌ڵاتداران ده‌که‌ن، خوازیاری ئازادی زیندانیانی سیاسی و دابینکردنی ئازادیه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌که‌ن، هاو کات له‌سه‌ر کۆنفرانسێک پێیداگری ده‌که‌ن".

XS
SM
MD
LG