پـۆلیسی به‌ریتانیا ده‌ڵێت 6 که‌س به تاوانی کاری تێرۆرسـتی و دروسـتکردنی ناسنامه‌ی ساخته داوه‌ته دادگا.
شه‌ش که‌سه که هه‌موویان پـیاون و ته‌مه‌نیان له نێوان 24 بۆ 43 سـاڵه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دادگای وێستمنسته‌ری له‌نده‌ن دادگایی کران.
تاوانه‌کانیان بریتین له ئاماده‌کردن و یارمه‌تیدانی که‌سانی دیکه بۆ ئه‌نجامدانی کاری تێرۆرسـتی و پـشـتیوانیکردن له ڕێـکخراوێـکی تێرۆرستی قه‌ده‌غه‌کراو و دروسـتکردنی به‌ڵگه‌نامه و ناسـنامه‌ی ساخته.
پـۆلیس ده‌ڵێت پـێـنج له‌و شه‌ش که‌سه دانیشـتووی له‌نده‌نن، به‌ڵام که‌سی شه‌شه‌میان ناونیشانێـکی نه‌گۆڕی نیـیه.
تاوانباره‌کان له کاتی جیاوازدا ده‌ستگیرکراون، له 30 ی مانگی یازده له دۆڤه‌ر و له 1 و 4 ی مانگی دوازده له له‌نده‌ن.