کاربه‌ده‌سـتانی ئوسترالیا حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاگاهیـیان له ناوچه‌یه‌کی بازرگانی ناوه‌ندی شاری سیدنی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارێـک خۆی به نێو قاوه‌خانه‌یه‌کی ئه‌و ناوچه‌یه کردووه و ژماره‌یه‌ک که‌سی تیایدا به بارمته گرتووه.
چه‌کداره‌که که به پـێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوکراونه‌ته‌وه سه‌روسیمای له‌وه ده‌چێت خه‌ڵـکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به کاتی خۆجێی خۆی کردووه به قاوخانهی Lindt Chocolat له ناوجه‌رگه‌ی سیدنی و هه‌رچی له قاوخانهکه بووه به بارمته‌ی گرتوون و ژماره‌یه‌کیانی ناچارکردووه دروشمێـک به‌رزبکه‌نه‌وه که له‌سه‌ری نووسراوه " لا اله الله محمد رسول الله"
هێشتا ژماره‌ی بارمته‌کان به ته‌واوی نه‌زانراوه، به‌ڵام مه‌زه‌نده ده‌کرێت له نێوان 15 بۆ 30 که‌س بن. پـێـنج له بارمته‌کان که سیانیان پـیاو بوون و دووانیان ژن به ڕاکردن له قاوه‌خانه‌که هاتوونه‌ته ده‌رێ ، به‌ڵام هێشتا ڕوون نیـیه ئایه چه‌کداره‌که ئازادی کردوون یان خۆیان هه‌ڵاتوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆجێی ده‌ڵێن چه‌کداره‌که گوتویه‌تی 4 بۆمبی له شاره‌که چاندووه و پاشان داوای کردووه ئاڵای داعشی بۆ به‌رن و ڕێگه‌ی پـێبدهن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئوسـترالیا تۆنی ئابۆت قسه بکات.