بزاڤکارانی سوریا ده‌ڵێین سه‌رهه‌ڵداوان و میلیشیاکانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر سێ خالی پشکنینی حکومه‌ت له‌ده‌وری دوو بنکه‌ی له‌شکری له‌باکووری خۆرئاوای وڵاته‌که‌دا.
ئه‌و شۆینانه‌ی که‌وتۆته ده‌ست چه‌کدارانی ئۆپوزسیۆن له‌ئاکامی شه‌ڕێکی سه‌ختدا که‌وتۆته ده‌وروبه‌ری بنکه‌کانی وادی ئه‌لده‌یف و حه‌میدییه له‌ده‌ره‌وه‌ی شارۆچکه‌ی مه‌عه‌ره‌ت ئه‌لنوعمان له پاریزگای ئه‌دلب. سه‌رهه‌ڵداوان له‌وه‌تای ساڵی 2012 وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و دوو ده‌زگایه بگرن به‌ڵام سه‌ڕه‌رای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان، شکستیان ده‌خوارد.
چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا و کۆمیته‌کانی خوجه‌یی بزاڤکاران ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاستکرده‌وه.