Accessibility links

پۆلیسی تورکیا 23 که‌س ده‌ستگیرده‌کات


ده‌زگای فه‌رمی میدیای تورکیا ده‌ڵێیت پۆلیسی وڵاته‌که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌لایه‌ن که‌م 23 که‌سیان ده‌ستگیرکرد که‌ بریتین له‌ ڕۆژنامه‌وانان و ده‌رهێنه‌رانی ته‌له‌فزیۆنی و هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی پۆلیس ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی مه‌لایه‌کی میانڕه‌ودا هه‌یه‌.

حکومه‌تی تورکیا فه‌تحوڵا گویله‌ن ، که‌ هاوپه‌یمانێکی پێشوتریان بوو، به‌ پیلاننگێران بۆ له‌کارخستنی حکومه‌ت تاوانبارکردوه‌. و ده‌ڵێین پشتیوانکه‌رانی گروپه‌که‌ ده‌ستیان له‌ گه‌نده‌ڵێدا هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی پاردا چوار وه‌زیری کابینه‌ی ناچارکرد ده‌ستله‌کاربکشێنه‌وه‌.

دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ 32 که‌سی سه‌ر به‌گروپه‌که‌ ده‌رکردوه‌ که‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 23 یان له‌ ئیسته‌نبول و شاره‌کانی تر له‌سه‌رانسه‌ری تو‌رکیا لێ ده‌ستگیرکردن.

XS
SM
MD
LG