ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆکی ئه‌فغانستان له ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه شه‌پولی هیڕشه‌کانی تیروریستی مه‌حکومکرد ئه‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی گرتووته‌وه به‌ر له کشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه بیانییه‌کان وبه‌ڵێنیدا که هه‌رگیز کۆڵ نه‌دات.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی مافه‌کانی مرۆڤ له ئه‌فغانستان که له ڕێ ته‌له‌فزیۆنه‌وه په‌خشکرا، سه‌رۆکی ئه‌فغانی داوای له تێکرای ڕێبه‌رانی ئاینی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاته‌که‌ی کرد توندووتیژی مه‌حکوم بکه‌ن.
وتاره‌که‌ی به‌رێز غه‌نی ڕاگه‌یه‌ندرا به‌ر له دوو هه‌فته له کشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی بیانی له ئه‌فغانستان، 13 ساڵ دوا به‌دوای داگیرکردنی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ وڵاته‌که له پاش هیڕشی تیروریستی 11 ی سیبته‌مبه‌ر که بوه مایه‌ی له‌کارخستنی تالیبان.