Accessibility links

قادر عه‌زیز: زیندوو کردنه‌وه‌ی عه‌شایر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ و پاشه‌ کشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا

  • Jani Diylan

Qadir Aziz

Qadir Aziz

قادر عه‌زیز: زیندوو کردنه‌وه‌ی عه‌شایر مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ و پاشه‌ کشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا

له‌ قۆناغی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی یه‌کێک له‌ کار و ئه‌رکه‌کان نه‌هێشتنی سیستمی خێڵه‌کایه‌تی و ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌ (فیۆدالی) به‌ڵام ئێستاکه‌ ‌ تێبینی ئه‌وه ده‌کرێت دیسانه‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ سیستمه‌ خه‌ریکه‌ ده‌بۆژێته‌وه‌.

قادر عه‌زیز سکرتێری پارتی ئاێینده‌ی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خۆ له‌ کوردستان له‌ دووای راپه‌رین به‌ هۆێ ململانی حیزبی و شه‌ری ناوخۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ که‌ زۆر که‌م بوو زیندوو کرایه‌وه، ته‌نانه‌ت رژێمیش به‌ هۆێ (فوجه‌ خفیفه‌کان) به‌ هۆێ جاشایه‌تی به‌ راستی سیستمی عه‌شایری زیندوو کرده‌وه‌. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ئێستاش قاعیده‌ - رێکخراوه‌ی تیرۆریستی داعش هاتووه‌، هه‌م ناوچه‌که‌ی گه‌رانده‌وه‌ بۆ قوناغی جاهلیه‌ت له‌و شوێنانه‌ی فه‌رمانره‌وایی تیا ده‌کات و هه‌میش ئێستا عێراق له‌به‌رامبه‌ر داعش، بۆ شکاندنی داعش له‌ شاره‌کان په‌ناێ بردووه‌ بۆ پرچه‌ککردنی عه‌شایر، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکا بۆ خۆێ عه‌شایر پرچه‌ک ده‌کا. کاک قادر ده‌شڵێت زیندوو کردنه‌وه‌ی خێڵه‌کایه‌تی مه‌ترسیه‌ بۆ سه‌ر ئاێینده‌ی حوکمرانیه‌کی مه‌ده‌نی سیاسی له‌ وڵاته‌که‌دا و پاشه‌ کشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا".

XS
SM
MD
LG