Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: ئه‌م کمسیۆنه‌ ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شنرێته‌وه‌ و سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵوێستیکی بوێرانه‌ و چاوو نه‌ترسانه‌ بنوێنیت

  • Jani Diylan

Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

نیاز عه‌بدوڵا: ئه‌م کمسیۆنه‌ ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شنرێته‌وه‌ و سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵوێستیکی بوێرانه‌ و چاوو نه‌ترسانه‌ بنوێنیت

پاش راگه‌یاندنی کمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان ره‌خنه‌یه‌کی زۆر لێ که‌وته‌وه‌ و که‌سانێکی زۆر له‌گه‌ڵ شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنیدا نیین.

رۆژنامه‌وان نیاز عه‌بدوڵا له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" پێشتر کمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ لایه‌ن دوو پارتی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدار قورغ کرابوو، به‌ڵام له‌ ئیستادا ته‌نیا به‌شی حیزب زۆری کردووه‌ وه‌ نه‌توانرا کمسیۆنێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌بژێردرێت که‌ به‌ بروای من به‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانه‌، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ ده‌ست تێوه‌ردانی حیزبی به‌ڵکۆ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که‌ دانرا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی که‌ خواستیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شدار بن له‌ کمسیۆنه‌که‌ و هه‌ڵببژێردێن که‌ سیڤیان پێشکه‌ش کردبوو، سیدیه‌کانیان وه‌ لا نراوه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ نه‌کراوه‌. نیاز خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت چاره‌سه‌ره‌که‌ به‌وه‌ نابێت نوێنه‌رانی تورکمان و مه‌سیحی جێگورکه‌یان پێ بکرێت و نوێنه‌ری ئه‌مان له‌ حیزبه‌ سیاسیه‌کان دابنرێت. نیاز خانم ده‌شڵێت ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی هه‌ر ده‌مێنیته‌وه‌، بۆیه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت هه‌ڵوێستیکی بوێرانه‌ و چاو نه‌ترسانه‌ بنوێنیت".

XS
SM
MD
LG