Accessibility links

مریه‌م سه‌مه‌د: سیسته‌می ته‌ندروستی کوردستان پێشکه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

  • Wrya Kalle

به‌هۆی ڕووداوه‌ سیاسیه‌کانی عێراقه‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ئاواره‌کانی عه‌ره‌ب ڕوویان له‌هه‌رێمی کوردستان کردوه‌، له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیه‌وه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ کێشه‌ و گرفت بۆ هه‌رێم.

له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ به‌شی کوردی ڕادێۆی ده‌نگی ئه‌مریکا مریه‌م سه‌مد عبدی جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: له‌کوردستان بیمه‌ی ته‌ندروستی نیه‌،‌ که‌ سیسته‌مه‌ێکی جیهانیه‌ و سه‌رکه‌ووتوه‌، ئه‌گه‌ر له‌کوردستان په‌یڕه‌وبکرێت به‌شێکی زۆری کێشه‌کانی نێوان خه‌ڵک و حکومه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی له‌بواری ته‌ندروستی‌دا هه‌یه‌ ده‌ڵێت: تائێستا له‌هه‌رێمی کوردستان کارمه‌ندان له‌که‌رتی گشتی و له‌که‌رتی تایبه‌ت کارده‌که‌ن، له‌کاتێکدا له‌هه‌مووجیهاندا کارکردن له‌م دوو که‌رته‌دا جیاوازه‌. ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی وه‌ک پێویست له‌حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ ناکاته‌ هه‌رێمی کوردستان.

XS
SM
MD
LG