Accessibility links

جه‌واد مه‌لکشاهی: میلیشیا شیعه‌کان جێبه‌جێکه‌ری کارنامه‌ی بێگانه‌ن

  • Jani Diylan

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

Jawad Kazim Malikshahi جه‌واد کازیم مه‌لکشاهی

جه‌واد مه‌لکشاهی: میلیشیا شیعه‌کان جێبه‌جێکه‌ری کارنامه‌ی بێگانه‌ن

گه‌رانه‌وه‌ی له‌شکه‌ری عێراقی و میلیشیا شیعه‌کان بۆ هه‌ندێ له‌ ناوچه‌ ناکۆکی له‌سه‌ره کوردیه‌‌کانی ده‌روه‌ی هه‌رێم نگرانیه‌کی لای هاووڵاتیان و کاربه‌ده‌ستانی کورد درووستکردووه‌.

جه‌واد مه‌لکشاهی رۆژنامه‌وان و چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" کێشه‌ی میلیشیا شیعه‌کان کێشه‌یه‌کی کۆن و تازه‌یه‌، چونکه‌ ئێمه‌ له‌ پێشدا هه‌ر کێشه‌مان هه‌بوه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌ تاێبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی کوردی تێدایه‌ و بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ هه‌ر کێشه‌ روو ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ جێبه‌جێکه‌ری کارنامه‌ی بێگانه‌ن، کارنامه‌ی وڵاتانی هه‌رێمی وه‌ رێبازی ئه‌وان له‌گه‌ڵ رێبازی حکومه‌تی عێراقدا جیاوازه‌. کاک جه‌واد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مانه‌ تا کاتێک رێک نه‌خرێن له‌ چوارچێوه‌ی حکومه‌تی عێراقدا وه‌ یاخود له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، من پێیم وایه‌ ئێمه‌ کێشه‌مان هه‌ر بمێنی له‌گه‌ڵ ئه‌و میلیشیا شیعانه‌. کاک جه‌واد ده‌شڵێت تا ماده‌ی 140 پیاده‌ نه‌کرێت ئه‌م کێشانه‌ و ئه‌م نگرانیانه‌ هه‌ر ده‌مێنێت".

XS
SM
MD
LG