کاربه‌ده‌سـتانی پاکستان ده‌ڵێن هێزه‌کانی پـۆلیس که‌سێـکی باڵای سه‌ر به باڵی نوێی ئه‌لقاعیده له باشوری ئاسیایان ده‌سـتگیرکردووه.
پـۆلیسی پاکسـتانی ڕایگه‌یاند ئه‌و که‌سه ناوی شه‌هید عوسمانه و ته‌مه‌نی له سیـیه‌کاندایه و شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ 4 که‌سی دیکه له شاری که‌راچی ده‌سـتگیرکرا. ده‌شڵێن چه‌کیان پـێـگرتوون له‌گه‌ڵ 10 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نیدا.
پاشان پـۆلیس گوتی ناوبراو ڕێبه‌ری گرووپه‌که بووه له شاری که‌راچی و به نیازبووه هێرشی تێرۆرسـتی له‌و شاره ئه‌نجام بدات که زیاتر له 18 ملیۆن که‌س تیایدا ده‌ژین.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رپـرسێـکی گه‌وره‌ی دژه تێرۆر له پاکسـتان گوتی شه‌هید عوسمان له ژێر فه‌رمانی عیسام عومه‌ر ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده له باشوری ئاسیا کاری کردووه و پـێشـتر له ئه‌فغانسـتان مه‌شقی پـێـکراوه. هه‌روه‌ها پـێشـتریش په‌یوه‌ندی به بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی هه‌بووه که ڕێبه‌ره‌که‌ی ئلیاس که‌شمیری بوو، ئه‌وه‌ی له بۆردومانێـکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له سـاڵی 2011 له نزیک سنووری ئه‌فغانسـتان کوژرا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م باڵی قاعیده‌یه که به " قاعیده ئه‌لجیهاد له نیمچه کیشوه‌ری هیندسـتان" ناودێرکراوه، له مانگی نۆ له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی ئه‌ندامه‌کانی هه‌وڵی ڕفاندنی که‌شـتیـیه‌کی پاکسـتانیان دا.