ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم پـێشـنیارێـکی ئێرانی ڕه‌تکرده‌وه بۆ سه‌ردانی ناوچه‌یه‌ک که گومان ده‌کرێت له‌وێ تاقیکردنه‌وه به‌سه‌ر ته‌قه‌مه‌نیدا کرابێت بۆ شیانی به‌کارهێنانی له دروسـتکردنی چه‌کی ناوکیدا.
سێرگێ گاس به‌رپـرسی زانیاریـیه گشـتیـیه‌کانی ئاژانسه‌که له ئیمه‌یڵێـکدا ئه‌مه‌ی نووسیوه و ده‌ڵێت به‌م سه‌ردانه گومانه‌کانیان ناڕه‌وێنه‌وه.
ئێران مانگی ڕابردوو پـێشـنیاری کردبوو پـشـکنه‌رانی IAEAسه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه بکه‌ن که ده‌که‌وێته نزیک شاری مه‌ریوان.
سێرگێ له ئیمه‌یڵه‌که‌یدا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " له زۆر بۆنه‌دا بۆ ئێرانم ڕوونکردووه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ی سه‌ردانی مه‌ریوان یارمه‌تی نادات له ڕه‌وینه‌وه‌ی مهترسیـیهکانیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه به‌سه‌ر که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی زۆر به‌هێزدا."
به‌ڵام ئاژانسه‌که له مێژه‌وه خوازیاره سه‌ردانی بنکه‌ی له‌شـکری پارچین بکات له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی تاران که له‌وێش تاقیکردنه‌وه‌ی له‌و جۆره کراون. به‌ڵام ئێران ئه‌و داوایه ڕه‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ته‌نها بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئاسایییه.