Accessibility links

ئیدریس نه‌عسان: شکستهێنانی داعش له‌ کۆنترۆڵکردنی ته‌واوی کۆبانی سه‌رکه‌وتنه‌

  • VOA News

زۆرێـک له‌ چاودێران پـێشـبینیـیان ده‌کرد به‌ گه‌یشـتنی هێزی پـێشمه‌رگه‌ بۆ کۆبانی ئه‌و شاره‌ له‌ ده‌سـتی داعش ڕزگارده‌کرێت، به‌ڵام هه‌تا ئێستا شه‌ڕی توند له‌و شاره‌ به‌رده‌وامه‌ و داعش له‌ هێرشکردن نه‌وه‌سـتاوه‌.

ئیدریس نه‌عسان جێـگری سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی کۆبانی له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ سـاڵح ده‌میجه‌ر له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌ هه‌موو جیهان پـێشـبینی که‌وتنی کۆبانی ده‌کرد، به‌ڵام وا سێ مانگه‌ داعش هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوی ئه‌و شاره‌ کۆنترۆڵ بکات نه‌یتوانیوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ بۆخۆی سه‌رکه‌وتنه‌.

XS
SM
MD
LG