Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: کاریگه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شـکریـیه‌کانی دژی داعش

  • Haider Kareem

وا بۆ چه‌ندان مانگه‌ باس له‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کرێت بۆ شه‌ڕی دژی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌گوترێت به‌ ده‌یان له‌ وڵاتانی جیهان تیایدا به‌شـدارن که‌ ژماره‌یه‌کیان وڵاتی زلهێزن، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا نه‌توانراوه‌ ئه‌م گرووپه‌ له‌ هێرشکردن ڕابگیرێن، ته‌نانه‌ت له‌ ئێستادا باس له‌وه‌ ده‌کرێت داعش ده‌روبه‌ری شـاری سامه‌ڕای کۆنترۆڵکردووه‌ و هه‌وڵ ده‌دات په‌لاماری شاره‌که‌ بدات و هه‌ڕه‌شه‌ دروسـتبکات بۆ سه‌ر مه‌زاره‌ پـیرۆزه‌کانی شیعه‌ له‌وێ، ئه‌مه‌ش موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری ناچارکردووه‌ داوا له‌ لایه‌نگرانی بکات له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژدا خۆیان بۆ جیهاد ئاماده‌بکه‌ن.

لێره‌دا ژماره‌یه‌ک پـرسیار دروستده‌بن:

بۆچی موقته‌دا سه‌در ئه‌م داوایه‌ ده‌کات؟ له‌ کاتێـکدا هێزی شیعه‌ هه‌ن له‌ ناوچه‌ی دیکه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ که‌ بوونیان تیایدا وه‌ک دانیشـتوان ده‌ڵێن ته‌نها مایه‌ی نائارامی و کێشه‌ن، له‌وانه‌ له‌ ناوچه‌کانی سه‌عدیـیه‌ و جه‌وله‌ولا و خورماتوو.

ئایا هێشتا له‌شکری عێراق نه‌یتوانیوه‌ هێزه‌کانی خۆی ڕێکبخاته‌وه‌ تاوه‌کو هه‌ر هیچ نه‌بێت بتوانێت به‌رگری له‌و ناوچانه‌ بکات که‌ هه‌تا ئێستا ده‌سـتی داعشیان پێ‌نه‌گه‌یشـتووه‌.

به‌شـداری هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌م شه‌ڕه‌دا له‌ ئاسـتی پـێویسـتدایه‌؟ ئه‌گه‌ر نا چی زیاتر پـێویسته‌ ئه‌نجامی بده‌ن.

بۆچی هه‌تا ئێستا شه‌نگال له‌ ژێر جنگی داعشدا ماوه‌ته‌وه‌ له‌ کاتێـکدا باس له‌ هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ ده‌کرێت؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
ڕێبوار ته‌ها موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
عه‌باس غه‌زالی میرخان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان.

XS
SM
MD
LG