Accessibility links

سعودیـیه‌ 3 که‌س به‌ تاوانی ته‌قه‌کردن له‌ دانیمارکیـیه‌ک ده‌سـتگیرده‌کات

  • VOA News

عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه‌ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش 3 هاوڵاتی سه‌ر به‌ داعشیان ده‌سـتگیرکردووه‌ که‌ مانگی ڕابردوو له‌ ڕیازی پایته‌خت ته‌قه‌یان له‌ که‌سێـکی دانیمارکی کردبوو.

له‌ 22 ی مانگی یازده،‌ تۆماس هۆپنه‌ر که‌ که‌سێـکی دانیمارکیـیه‌ و له‌ سعودیـیه‌ کارده‌کات، له‌و ده‌مه‌ی له‌ شوێنی کاره‌که‌ی به‌ ئۆتۆمبیل هاتووه‌ته‌ ده‌رێ له‌ ئۆتۆمبیلێـکه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێـکرابوو و له‌ ئاکامدا گولـله‌ به‌ر شان و سنگی که‌وتن.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیـیه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌و سێ که‌سه‌ یه‌کێـکیان ئۆتۆمبیله‌که‌ی لێخوڕیبوو و یه‌کێـکیشیان ته‌قه‌که‌ی کردبوو‌ و ئه‌وی دیکه‌شیان ڤیدیۆی تاوانه‌که‌ی گرتبوو‌ تاوه‌کو له‌سه‌ر ئنته‌رنێت وه‌ک هێرشێـکی داعش بڵاوی بکه‌نه‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی سعودیـیه‌ ده‌ڵێن تاوانباره‌کان به‌ر له‌ هێرشه‌که‌یان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ڕاهێنانیان کردبوو.

XS
SM
MD
LG