موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریـیه‌کان له عێراق بانگه‌وازی جیهاد ده‌کات بۆ لایه‌نگر و شوێن‌که‌وتووانی. سه‌در داواده‌کات له سه‌رجه‌م چه‌کدارانی سوپای مه‌هدی که هێزێـکی میلیشیایی ڕه‌وتی سه‌دره له ماوه‌ی 48 کاژمێری داهاتوودا ئاماده‌باشی ته‌واو وه‌ربگرن.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه که ئیمزای ئه‌بو دوعا عیساوی یاریده‌ده‌ری موقته‌دا سه‌در بۆ کاروباری جیهاد و شه‌ڕی له‌سه‌ره، تیایدا مه‌ترسی له‌سه‌ر مه‌زارگه‌ی ئیمامی عه‌سکه‌ری له شاری سامه‌ڕای ڕاگه‌یاندووه که چه‌کدارانی داعش له پـیلانی ته‌قاندنه‌وه‌یدان.
موقته‌دا سه‌دریش فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه چه‌کدارانی سه‌رای ئیسلام له ژێر چه‌تری سوپای مه‌هدیدا ئاماده‌باشی وه‌ربگرن بۆ ڕاگه‌یاندنی جیهاد، بانگه‌وازه‌که‌ی موقته‌دا سه‌دریش مه‌لای ئاینزا شیعه له کاتێـکدایه که داعش به‌شێـکی زۆری ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری سامه‌ڕای کۆنترۆڵکردووه و له سه‌نته‌ری شاره‌که‌ش نزیک بووه‌ته‌وه که مه‌زارگه و گۆڕی هه‌ردوو ئیمامی عه‌سکه‌ری تێدایه.