زیاد ئه‌بو عه‌ین به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی بۆ مه‌سه‌له‌ی نیشته‌جێـکردنی ئیسرائیلیـیه‌کان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ده‌سـتی سه‌ربازانی ئیسرائیلی کوژرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و کاته‌ی خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی له دژی بنیادنانی نیشته‌جێـیه‌کی ئیسرائیلی له نزیک گوندێـکی که‌ناری ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، گرژی له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی ئیسرائیل دروسـتبوو و گه‌یشته ئه‌وه‌ی پاڵ به یه‌کتری بنێن و سه‌ربازانی ئیسرائیلی به قۆناغه تفه‌نگ له خۆپـیشـانده‌ران بده‌ن. قۆناغه تفه‌نگێـک له سنگی زیاد ئه‌بو عه‌ین ده‌درێت و ناوبراو به‌هۆیه‌وه ده‌که‌وێت به زه‌ویدا.
پاشان به ئه‌مبوڵانس به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌ی ڕامه‌ڵڵا گواسترایه‌وه و له‌وێ گیانی له‌ده‌سـتدا. کاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌ڵێن زیانێـکی گه‌وره به‌ر سـنگی زیاد ئه‌بو عه‌ین گه‌یشتبوو.
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان به توندی کوشتنه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد و به کارێـکی دڕندانه ناودێری کرد.