Accessibility links

چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ داوای سزادانیCIA ده‌که‌ن


چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ داوای سزادانیCIA ده‌که‌ن

چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ داوای داگاییکردنی ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ ده‌که‌ن له‌ ده‌زگای زانیاره‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ره‌وشی توند له‌ لێپرسینه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌ گومانلێکراوه‌کاندا به‌ کار هێناوون.

بین ئیمرسون نێردراوی تاێبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و دژه‌ تیرۆر ووتی راپۆرتی سیناتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر کرداره‌کانی CIA پاش هێرشه‌کانی 11 سیپتامبر ساڵی 2001 پێویستیه‌کی به‌ هێز ده‌کات بۆ به‌رپرسیار راگرتنیان له‌و تاوانانه‌.

کینیث رۆث به‌رێوه‌به‌ری گشتی چاودێر مافه‌کانی مرۆڤی بنکه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ووتی ئه‌شکه‌نجه‌دان وه‌کو رێبازێکی بژارد بۆ سه‌رۆکانی ئاێینده‌ ده‌مێنیته‌وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م کاربه‌ده‌ستانه‌ سزا نه‌درێن.

XS
SM
MD
LG