Accessibility links

کوشتنی 8 که‌س له‌ عێراق له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خودکوژیدا


کوشتنی 8 که‌س له‌ عێراق له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خودکوژیدا

کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌لێن ته‌قینه‌رێکی خودکوژ که‌ تانکه‌رێکی لێ خوریوه،‌ خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی له‌ باکوری به‌غدا کردووه‌ته‌‌ ئامانچ که‌ 8 سه‌ربازی و میلیشیایه‌کی شێعه‌ی کوشتووه‌‌.

کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ووتیان هێرشه‌که‌ له‌ گوندی میکشیفه‌ نزدیک به‌ شاری سامه‌را رووی داوه‌، که‌ له‌ 95 کم شاری به‌غدایه‌.

ده‌مه‌ و ده‌ست که‌س له‌و هێرشه‌دا خۆێ به‌رپرسیار نه‌زانیوه‌، به‌ڵام سامه‌را و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری به‌ به‌رده‌وامی له‌ ژێر هێرشه‌کانی میلیشیاکانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدان.

پزشکێک پشت راستی زیانه‌کانی کرد، هه‌موو کاربه‌ده‌ستان ناویان ئاشکرا نه‌کراوه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی ناتوانن له‌ گه‌ڵ میدیاکاندا قسه‌ بکه‌ن.

شایانی ئاماژه‌ پێکردنه‌ عێراق له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ره‌ قه‌ێرانیدایه‌ هه‌ر له‌ ده‌می کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌شێکی زۆری له‌ باکور و رۆژئاوای وڵاته‌که‌دا کونترۆل کردووه‌.

XS
SM
MD
LG