وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا داوا له کۆنگرێس ده‌کات که هه‌رچ ده‌سه‌ڵاتێـک بۆ به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری له دژی داعش ده‌داته سه‌رۆک ئۆباما با سنووری بۆ دانه‌نرێت و هه‌ر ته‌نها له سنووری عێراق و سوریادا نه‌بێت.
جان کێری ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌م داوایه‌ی بۆ کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ڕاگه‌یاند و گوتی پـێویسته سه‌رۆک ئۆباما هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وانه‌کردنی هێزی شه‌ڕکه‌رشی بۆ ئه‌م شه‌ڕه هه‌بێت ئه‌گه‌ر پـێویست بکات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌وه کرد شه‌ڕی داعش له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌رکی هێزه خۆجێـیه‌کانه.
به‌ڕێز کێری گوتی هه‌رچه‌نده پـێشـبینی ناکه‌ن کرداری له‌شـکری له دژی داعش جگه له عێراق و سوریا له وڵاتانی دیکه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پـێویسته سه‌رۆک ئۆباما مۆڵه‌تی به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری هه‌بێت له هه‌ر وڵاتێـکی دیکه که تیایدا داعش مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان دروسـت ده‌کات.
پاشان گوتی ڕه‌نگه ئه‌م شه‌ڕه بۆ چه‌ند سـاڵێـک درێژه بکێشێت، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ پـێشـنیاره‌که‌ی سیناتۆر ڕۆبه‌رت مێنێنده‌زه بۆ پـێدانی مۆڵه‌تێـکی 3 سـاڵی به‌کارهێنانی هێزی له‌شـکری بۆ ئه‌م شه‌ڕه.
هه‌روه‌ها سه‌نگی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته مۆڵه‌ته نوێـیه‌که ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی له‌سه‌ر بێت تاوه‌کو ڕوونی بکاته‌وه که ئه‌مه شه‌ڕی پارتێـک به ته‌نها نیـیه.