Accessibility links

جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا: ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ هه‌وڵ بده‌ێن مناڵه‌ ئاواره‌کانی رۆژئاوا وا هه‌ست نه‌که‌ن که به‌‌ ته‌نیان.

  • Jani Diylan

Javad Chamanara

Javad Chamanara

جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا: ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ هه‌وڵ بده‌ێن مناڵه‌ ئاواره‌کانی رۆژئاوا وا هه‌ست نه‌که‌ن که به‌‌ ته‌نیان.

شه‌ر بێجگه‌ له‌ وێرانی شتێکی تر له‌گه‌ڵدا ناهێنیت و هه‌میشه‌ هاوڵاتیانی سڤیلن که‌ ره‌نج و ئازار و مه‌ێنه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری ئه‌و شه‌ر ده‌کێشن. له‌ سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ری تیرۆریستانی داعش ئه‌مرۆ هه‌زاران کوردی رۆژئاوا ئاواره‌ی وڵاتانی تر بوونه‌ و پێویستیان به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌. کامپه‌ێنی Toys for Hope " یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه‌یه‌ بۆ به‌ هانا گه‌ێشتی مناڵه‌ ئاواره‌کانی رۆژئاوا.

kobani

kobani

جه‌واد چه‌مه‌ن ئارا خۆێندکاری دکتۆرا له‌ به‌شی کۆمپیۆته‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و کامپێنه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه‌ خه‌ریکی به‌رێوه‌بردن‌ پرۆژه‌یه‌کداێن که‌ تاێبه‌ته‌ به‌ مناڵانی کۆبانی و مناڵانی شه‌نگاڵ و به‌ هیوای کۆکردنه‌وه‌ی دوو هه‌زار بووکه‌ شووشه‌ بۆ مناڵانی کۆبانی و دوو هه‌زاریش بۆ مناڵانی ئیزیدی شه‌نگال داێن و له‌ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان داوا ده‌که‌ێن که‌ بووکه‌ شووشه‌مان بۆ بنێرن وه‌ یاخود پاره‌مان بۆ بنێرن که‌ ئێمه‌ کۆیان ده‌که‌ێنه‌وه‌ و له‌ ده‌وروبه‌ری کریسمس بیگه‌ێنین به‌ ده‌ستی ئه‌و منداڵانه‌ به‌ڵکۆ بتوانین هیوایه‌ک و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک به‌ لێویانه‌وه‌ بێنین و وا بیر نه‌که‌ن که‌ به‌ ته‌نیا ماوون. کاک جه‌واد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ رێگه‌ی ئه‌و بووکه‌ شوشانه‌وه‌ هه‌موو خه‌ڵکی دونیا ئاگادار که‌ێن که‌ له‌وێ کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌، که‌ کێشه‌ی ئه‌مرۆ و سبه‌یش نییه‌ به‌ڵکو گرفتی ساڵهای ساڵه‌".

www.hope-makers.com

https://www.facebook.com/hopetoys

Hope Makers - Toys for Hope

Hope Makers is a personal effort of a group of people trying to promote hope among children in conflicting areas.

Toys for Hope is a project to raise money in order to but toys and deliver them to the child refugees of Syria and Iraq. This project is focused on the refugees of Kobane and Shingal.

XS
SM
MD
LG