Accessibility links

شاهۆ حوسه‌ینی: وڵاتانی ناوچه‌که‌ مه‌ترسیان له‌جمجۆڵی ئێران له‌ناوچه‌که‌دا‌ هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌رنگاریبوونه‌ته‌وه‌.

  • Wrya Kalle

ده‌رکه‌وتنی ڕێکخراوی داعش و دواتر ده‌ستگرتنی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌کی فراوانی ناوچه‌ سونه‌کانی عێراقدا و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق وشام، ئه‌مه‌ بۆته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانانی ئێران له‌ناوچه‌کدا.

له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا شاهۆ حوسه‌ینی نوێنه‌ری حزبی دیمکراتی کوردستانی ئێران له‌ئه‌وروپا ده‌ڵێت: ئێران به‌هه‌چ شێوه‌یه‌ک بۆی بکرێت ده‌ستتێوه‌ردان ده‌کات، بۆئه‌وه‌ی ولایه‌تی فه‌قێی خۆی له‌وناوچه‌یه‌دا دامه‌زرێنێت و ناوچه‌که‌ بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌.

ده‌شڵێت له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه‌ ئه‌مه‌ مه‌ترسیه‌که‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌ریده‌بڕن و به‌ره‌نگاری جووڵه‌کانی ئێران بوونه‌ته‌وه، ئێرانیش بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی داعش چه‌ندین جار له‌ڕێگای هێزی قودس و که‌سایتیه‌کانی له‌ناو سوپای به‌دردا هێزی به‌کارهێناوه‌.

کاتێکیش ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند ئێران هێرشی ئاسمانی دژ به‌داعش ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مه‌ وای کرد ئێران ناچار بوو به‌شێوه‌یه‌ک ڕایگه‌ێنێت به‌م کاره‌ هه‌ستاوه‌ نه‌با بوترێت ئێران له‌سه‌رداوای ئه‌مریکا ئه‌م کارانه‌ی ئنجامداوه‌.

XS
SM
MD
LG