Accessibility links

جۆ بایدن : ‌هێشتا ده‌ره‌فه‌ت بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران له‌ئارادایه‌


جۆ بایدن جێگری سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێیت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ر‌فه‌ته‌کان بۆ گه‌یشتن به‌ڕیککه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران بۆ نیوه‌ که‌مبۆته‌وه‌ به‌ڵام هێشتا هه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌یه‌.

بایدن له‌میانه‌ی وته‌کانی له‌ ئینستیۆتی برۆکنگس له‌ واشنتون له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا به‌ڵێنه‌کانی کۆشکی سپی بۆڕێگه‌نه‌دان به‌به‌ده‌ستهێنانی ئێران بۆ چه‌کی ناوکی دووپاتکرده‌وه‌ و گوتی هیچ وتووێژێك له‌و ڕوه‌وه‌ له‌م کاته‌نه‌دا ناکرێت‌.

بایدن ئاماژه‌یدا که‌ ئێران که‌مێك نه‌رمی نیشانداوه‌ چونکه‌ ئابڵوقه‌کانی خۆرئاوا به‌سه‌ر تاران به‌هۆی پرۆگرامی ناوکییه‌وه‌ ، زیانێکی به‌رچاوی به‌ ئابورییه‌که‌ی گه‌یاندووه‌.

XS
SM
MD
LG