Accessibility links

مادح نه‌زه‌ری: زیندانیانی ورمی ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌مان و ئه‌گه‌ریش مردین به‌ شه‌ره‌فه‌وه‌ ئه‌مرین

  • Jani Diylan

Madih Nazari

Madih Nazari

مادح نه‌زه‌ری: زیندانیانی ورمی ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌مان و ئه‌گه‌ریش مردین به‌ شه‌ره‌فه‌وه‌ ئه‌مرین

زیندانیان کورد له‌ زیندانی ورمی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌رای باری به‌دی ته‌ندرووستیان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌یان.

مادح نه‌زه‌ری نوێنه‌ری کامپه‌ێنی داکۆکی له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" ئه‌مرۆ دوواترین جار و ته‌نها جاره‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌رپرسانی زیندانی ورمی داوای شکاندنی مانگرتنه‌که‌یان کردووه‌، ئێستا عه‌لی ره‌زا رسوڵی له‌ باری جه‌سته‌ییه‌وه‌ له‌ ئاستێکی مه‌ترسیداره‌ و له‌وانه‌یه گیانی له‌ ده‌ست بدات، که‌ ئه‌مرۆ 27 مین رۆژی مانگرتنه‌که‌یه‌، واته‌ 10 رۆژ پێش هه‌موو زیندانیانی دیکه‌ مانگرتنی راگه‌یاندووه‌، کاک مادح هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت عه‌لی ره‌زا ره‌سوڵی، شێرکۆ حه‌سه‌پوور و مه‌حه‌مه‌د ئه‌لبه‌ر ئه‌مرۆ پله‌ی فیشار خوێنیان هاتوه‌ته‌ خواره‌وه‌ له‌ بارێکی ته‌ندرووستی زۆر به‌د دان و تا دێت باری ته‌ندرووستی ئه‌مان و زیندانیه‌کانی تر به‌ددتر ده‌بێت. کاک مادح ده‌شڵێت هه‌رچه‌ند زیندانیانی تر داواین کردوون ده‌ست له‌ مانگرتنه‌که‌یان هه‌ڵبگرن به‌ڵام ئه‌مان ده‌ڵێن دواخوازیه‌کانمان ئه‌وه‌نده‌ بۆمان حه‌یاتیه‌، ئه‌ونده‌ زوڵمان لێ ئه‌چێ که‌ ئێمه‌ درێژه‌ پێی ئه‌ده‌ێن وه‌ ئه‌گه‌ریش مردین به‌شه‌ره‌فه‌وه‌ ئه‌مرین".‌

XS
SM
MD
LG