Accessibility links

ئه‌نه‌س دۆسکی: تائێستا ناوی 400 که‌س بۆ حکومه‌ت نیردراوه‌ وه‌ک کارمه‌ند مووچه‌ وه‌رده‌گرن و ده‌وام ناکه‌ن.

  • Wrya Kalle

له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕۆژی 26ی مانگی 11ی 2014دا 3 ماده‌ له‌پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌که‌می یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاکی په‌سه‌ند کاروان.

ئه‌م یاسایانه‌ی چین و له‌سه‌‌ر بنه‌مای چی هه‌موار کراونه‌ته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ ته‌وه‌ری گفتووگۆی ئه‌نه‌س محه‌مه‌د شه‌ریف دۆسکیه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا.

ئه‌نه‌س دۆسکی ده‌ڵێت: هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاساکان له‌ڕووی ئیداریه‌وه‌ به‌رفراوانی ده‌خاته‌ به‌رده‌ست ده‌سته‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی پارێزگاو ته‌نانه‌ت قه‌زاکانیش ئه‌گه‌ر پێویستی هه‌بێت له‌وناوچانه‌ کاری خۆی ئه‌نجام بدات.

ده‌ڵشێت: هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسایه‌کی‌ ڕێگا ده‌دات لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی داوه‌ری دامه‌زرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی بکات و بۆده‌سته‌که‌ کارئاسانی بکات.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت مه‌خابن تائێستا ئه‌م ده‌سته‌یه‌ له‌کوردستان رۆڵی دروستی خۆی نه‌بینیوه‌، بۆ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت فاکته‌ره‌کانی هۆکاره‌ که‌م کرێنه‌وه‌، له‌کوردستانیش گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه‌ و ده‌بێت حکومه‌ت له‌بنه‌بڕکردنیدا به‌شداربێت.

ده‌شلێت: ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی له‌گه‌ڵ لیژنه‌کانی په‌رله‌مان هه‌مئاهه‌نگی هه‌یه‌ و پێکه‌وه‌ چه‌ند هه‌نگاوێکیان ناوه‌، بۆ نموونه‌ لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مان نوسراوێکی بۆ چاودێری دراوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناردوه‌ داواده‌کات وه‌ک ناوی لێناوه‌ "کارمه‌ندی بندیوار" له‌وه‌زاره‌ته‌کاندا ده‌ستنیشان بکات و چاره‌سه‌ری بۆبکات.

XS
SM
MD
LG