ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه بڕیارێـکی به ده‌نگی 330 نوێنه‌ر به‌رامبه‌ر 119 په‌سه‌ندکردووه بۆ دابینکردنی 584 ملیار دۆلار بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری له سـاڵی داهاتوودا، له نێویدا 5 ملیار دۆلار وه‌ک هه‌نگاوێـکی به په‌له بۆ ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیه‌کانی دژی داعش.
له ئێسـتادا پـێویسته ئه‌نجومه‌نی سیناتیش پـرۆژه بڕیاره‌که په‌سه‌ندبکات و پاشان سه‌رۆک ئۆباما مۆری بکات و بـبێته بڕیار.
پـرۆژه بڕیاره‌که ده‌ڵێت له‌و 5 ملیار دۆلاره 3.4 ملیاری بۆ کاره‌کانی هێزه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌بێت له شه‌ڕی دژی داعشدا. 1.6 ملیار دۆلاره‌که‌ی دیکه بۆ به‌رنامه‌کانی ڕاهێنان و پـڕچه‌کـکردنی له‌شـکری عێراق و هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ته‌رخان بکرێت.
هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه، به‌رنامه‌ی ڕاهێنان و پـڕچه‌کـکردنی چه‌کدارانی میانڕه‌وی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا درێژبکرێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆک ئۆباما خۆی پـێشـنیاری ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌رکه له‌شـکریـیه‌کان کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا داوای دابینکردنی 520 ملیۆن دۆلاری دیکه‌ی کردووه بۆ هه‌وڵه دیـپـلۆماسی و مرۆیـیه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه.