سه‌رۆک ئۆباما به فه‌رمی ئاشتۆن کارته‌ری جێـگری پـێشـووی وه‌زیری به‌رگری کاندیدکرد بۆ بڕکردنه‌وه‌ی شوێنی چه‌ک هه‌یگڵی وه‌زیری ئێسـتای به‌رگری.
ڕۆژ هه‌ینی له کۆشـکی سـپی به ئاماده‌بوونی جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆک و هه‌روه‌ها ئاشتۆن کارته‌ر، سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند.
ئاشتۆن کارته‌ر که‌سێـکی شاره‌زای بواری فیزیایه و ئه‌زمونی له ته‌کنه‌لۆژیای باڵای چه‌کدا هه‌یه. له سـاڵی 2011 بۆ 2013 جێـگری وه‌زیری به‌رگری بوو. به‌ر له‌وه بۆ ماوه‌ی 2 سـاڵ گه‌وره به‌رپـرسی په‌نتاگۆن بوو بۆ گڕینی چه‌ک.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌نجومه‌نی سینات به سانایی ئاشتۆن بۆ پـۆسته‌که په‌سه‌ند بکات، به‌و پـێـیه‌ی چه‌ند ئه‌ندام کۆنگرێسێـکی سه‌ر به پارتی کۆماری گوتوویانه ناڕه‌زایی له‌سه‌ری ده‌رنابڕن.
پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن فه‌رمانده باڵاکانی له‌شـکر زۆر ڕێزی لێده‌گرن، ئه‌مه‌ش هۆکارێـکی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه بۆ پـۆسته‌که. له پاڵ ئه‌مانه‌شدا شاره‌زایـیه‌کی باشی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی بوجه‌ی گه‌وره‌دا.
هه‌رچه‌نده ئاشتۆن کارته‌ر که‌سێـکی خاوه‌ن ئه‌زمونه له بواری زانستی و ئه‌کادیمی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ، به‌ڵام خزمه‌تی سه‌ربازی نه‌کردووه. ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی نـیـیه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پـۆسته له کاتێـکدا زۆربه‌ی وه‌زیرانی پـێشـووی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا خزمه‌تی سه‌ربازیـیان کردووه.
چه‌ک هه‌یگڵ له مه‌راسیمی کاندیدکردنه‌که ئاماده نه‌بوو. کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری گوتویه‌تی به‌ڕێز هه‌یگڵ بۆیه ئاماده نه‌بووه چونه‌که نه‌یویستووه سه‌نگی له‌سه‌ر ئاشتۆن کارته‌ر لابدرێت. چه‌ک هه‌یگڵ تاکه که‌سی کۆماری بوو له حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک ئۆبامادا.