Accessibility links

قادر وریا: ئه‌و ده‌یه‌وی قاسم سلێمانی وه‌کو دۆستی کورد، رزگارکه‌ری کورد بناسێنی

  • Jani Diylan

Qadir Wirya قادر ووریا

Qadir Wirya قادر ووریا

قادر وریا: ئه‌و ده‌یه‌وی قاسم سلێمانی وه‌کو دۆستی کورد، رزگارکه‌ری کورد بناسێنی

وتو وێژه‌کانی نازم عومه‌ر ده‌باغ نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ تاران له‌ رۆژنامه‌ ئێرانیه‌کاندا هه‌میشه‌ ره‌خنه‌ و گازنده‌ی لێکه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ تاێبه‌تی له‌ لایه‌ن پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لایه‌نگیرانیان که‌ وه‌کو باس ده‌کرێت هه‌میشه‌ وه‌کو شکارچی، راووچی له‌ سێره‌دان بۆ نێچیره‌که‌یان.

ghasem soleimani

ghasem soleimani

قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فتری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان و به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکداله‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ کاک نازم چی وتووه‌ که‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی راستیه‌کان بێت،ده‌ڵێت"من هه‌موو لێدوانه‌کانی کاک نازم له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوودا یه‌ک به‌ یه‌ک له‌ بیرم نیین، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند جاره‌ی لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتیه‌کان و حیزبی ئێمه‌و شه‌خسی خۆشم پێیم ناخۆش بوه،‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و ئه‌یه‌وێ وا نیشان بدات کۆماری ئیسلامی پشتێوانی هه‌موو کورده‌، دۆستی هه‌موو کورده‌. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی که‌ دڵسۆزی ئه‌و و حیزبه‌که‌ی ئه‌و یا هه‌ندێک هێزن له‌ باشوری کوردستان، ده‌یه‌وێ وه‌کو دۆستی هه‌موو کوردنیشانی بدات، ئه‌وه‌ بۆ کوردێکی رۆژهه‌ڵات، بۆ گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناخۆشه‌ که‌سێک که‌ وه‌ک قاسم سلێمانی که‌ یه‌کێک له‌ به‌رپرسان و فه‌رمانده‌رانی سوپای قودسی به‌شی ده‌روه‌ی سوپای پاسدارانه‌، کاروباری تیرۆریستی له‌ دژی میلله‌تانی تر، یه‌ک له‌وانه‌ له‌ دژی میلله‌تی کوردله‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ هۆێ سوپای قودسه‌وه‌ کراوه‌، ده‌یه‌وێ ئه‌و وه‌کو دۆستی کورد وه‌کو رزگارکه‌ری کوردبناسێنی، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و پێداگوتانه‌ به‌ کۆماری ئیسلامی، به‌ هه‌ندی کاربه‌ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئه‌ویش له‌ زاری که‌سێک که‌ خۆێ وه‌کو نوێنه‌ری هه‌رێم و خۆێ وه‌کو ده‌م راستی هێزێکی کوردی نیشتمانی ده‌ناسێنی، ئه‌م قسانه‌ بۆ ئێمه‌ ناخۆشه‌".

XS
SM
MD
LG