پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له مانگێـک به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئۆکرانیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی نوێی ئۆکرانیا حکومه‌تی پـێشـنیارکراوی سه‌رۆک وه‌زیر ئارسینی یاتسێنیوکی په‌سه‌ندکرد.
له نێو حکومه‌ته نوێـیه‌که‌دا سێ وه‌زیر هه‌ن که ڕه‌گه‌زنامه‌ی بینیـیان هه‌یه. وه‌زیری دارایی خانمێـکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئۆکرانیـیه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریکایی هه‌یه و پـێشتر به‌ر له‌وه‌ی له که‌رتی تایبه‌تدا کاربکات بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش کاری کردووه. وه‌زیری ئابوری که‌سێـکی لیتوانیـیه و پـێشـتر وه‌رزشوان بووه. پـۆستی وه‌زیری ته‌ندروسـتیش به وه‌زیری پـێشووی ته‌ندروسـتی و کاری گورجستان دراوه
به فه‌رمانێـکی سه‌رۆکایه‌تی ئۆکرانیا بڕیاردراوه ڕێگه به که‌سانی بیانی بدرێت پـۆستی باڵا له حکومه‌تی وڵاته‌که‌یاندا بگرنه‌ده‌ست و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئۆکرانیـیان بدرێتێ.
سه‌ڵاح پـیرۆتی ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.