یاسادانه‌رانی ئیسرائیل قایل بوون هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یان پـێش بخرێن و ڕۆژی 17 ی مانگی سێی سـاڵی داهاتوویان بۆ سـازکردنی ده‌سـتنیشـانکردووه.
ئه‌ران سیدیس گوته‌بێژی په‌رله‌مان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و ڕۆژه ده‌سـتنیشـانکراوه پاش وتووێژی چڕی نێوان هێزه سیاسیـیه‌کانی نێو په‌رله‌مان. گوتی ڕۆژه‌که له بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێسـتادا ئاماژه‌ی پـێده‌کرێت. چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاره‌که په‌سه‌ند بکرێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو شه‌وی سێشه‌ممه داوای سـازکردنی هه‌ڵبژاردنی پـێش وه‌ختی کرد، گوتی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسـتا ناتوانێت ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته‌که بکات له کاتێـکدا به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ندامانی ڕه‌وتی ناوه‌ڕاستی ناو حکومه‌ته‌که‌ی ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه نه‌ته‌نیاهو دوو وه‌زیری سه‌ر به ڕه‌وتی ناوه‌ڕاستی له حکومه‌ته‌که‌ی لابرد.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه سه‌ڵاح پـیرۆتی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه.