سیناتۆر جێم ئینهۆف گه‌وره‌ی کۆماریـیه‌کان له کۆمیته‌ی هێزه چه‌کداره‌کان له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سه‌رۆک ئۆباما ئاشتۆن کارته‌ری جێـگری پـێشووی وه‌زیری به‌رگری بۆ پـۆستی وه‌زیری به‌رگری کاندیدکردووه، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو شوێنی چه‌ک هه‌یگڵ بگرێته‌وه که له هه‌فته‌ی ڕابردوو بڕیاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی دا.
چاودێران ده‌ڵێن ئاشتۆن کارته‌ر ئه‌زمونێـکی باشی له وه‌زاره‌تی به‌رگریدا هه‌یه که ئه‌مه‌ش گرنگه له‌و ده‌مه‌ی وه‌زاره‌ته‌که به ژماره‌یه‌ک نائارامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه سه‌رقاڵه و هه‌روه‌ها خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ قۆناغێـکی نوێ له ئه‌فغانسـتان له‌و ده‌مه‌ی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ناتۆ لێی ده‌کشێنه‌وه.
پاشان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن فه‌رمانده باڵاکانی له‌شـکر زۆر ڕێزی لێده‌گرن، ئه‌مه‌ش هۆکارێـکی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن کۆنگرێسه‌وه بۆ پـۆسته‌که. له پاڵ ئه‌مانه‌شدا شاره‌زایـیه‌کی باشی هه‌یه له به‌ڕێوه‌بردنی بوجه‌ی گه‌وره‌دا.
هه‌رچه‌نده ئاشتۆن کارته‌ر که‌سێـکی خاوه‌ن ئه‌زمونه له بواری زانستی و ئه‌کادیمی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ، به‌ڵام خزمه‌تی سه‌ربازی نه‌کردووه. ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی نـیـیه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م پـۆسته له کاتێـکدا زۆربه‌ی وه‌زیرانی پـێشـووی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا خزمه‌تی سه‌ربازیـیان کردووه.